Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 16, 2022

“ئیرادەت هەبێ هیچ شتێک نییە بەناوی مەحاڵ. من تەجرووبەی زۆر ڕێگام کرد بۆ لاواز بوونی جەستەم، سوودێکی ئەوتۆی نەبوو، بۆیە ناچار گەیشتمە بڕیارە ڕاستەکە و دەستمکرد بە وەرزشکردن. ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک نۆ کیلۆمەتر ڕادەکەم و هەندێک ڕاهێنانیش بۆ ئەندامەکانی لەشم دەکەم. توانیم بۆ ماوەی چەند مانگێک شازدە کیلۆگرام دابگرم. دابەزینی کێش تاکە سوود نەبوو لە وەرزشکردنەکەم. بەڵکوو بوومەتە خاوەنی لەشێکی یەکجار تەندروست، ئەوە جگە لەوەش ئێستا ئەوەی ترسە نەمماوە لەوەی نەوێرم خواردن بە دڵی خۆم بخۆم. کاتی وەرزشکردنەکەم خستۆتە پاش بانگی بەیانی. هەر بۆ ئەوەی ناچاربم شەو زوو بخەوم، تا تێرخەوم ببم. بۆیە ئەوە گەورەترین سوودبینینم بوو لەو پڕۆسەیە کە بەرنامەی خەوم تەواو ڕێکخستووە. هەموو مرۆڤێک زوو یان درەنگ دەگاتە ئەو قەناعەتە، کە ژیانی خۆش: یانی تەندروستیەکی باش. بۆیە بەهیوام هەموو لایەک لەهەوڵی ئەوە دابن تەندروستانە بژین”.