Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 20, 2022

“ناوم ڕۆشنە و تەمەنم ١٩ ساڵە، خەڵکی شاری قامیشلۆم. لە بواری ڕاهێنانکردن بە منداڵ و پاڵپشتی دەروونی کاردەکەم لە ڕێکخراوێکی بایەخدەر بە مافی منداڵان و ژنان. کە دەستمکرد بەم کارە تەمەنم ١٢ ساڵ بوو. من و دایکم دامەزرێنەری ڕێکخراوەکە بووین. پرۆژەیەکم ئەنجامدا بۆ پاڵپشتیکردنی منداڵان لەلایەنی دەروونییەوە لە کاتی جەنگدا. چوار منداڵ چارەسەری ئۆتیزمیان وەرگرت و باشبوونەوە بەهۆی ئەو پرۆگرامەی کە من دامڕشتبوو. لەگەڵ ئەوەشدا چەندین منداڵی دیکە شیفایان وەرگرت. لە ئێستادا کۆبوونەوە و کۆرسی هۆشیاری ژنان ئەنجام دەدەم. هەروەها کۆرس دەڵێمەوە لە کەمپی خێزانەکانی داعش کە تێیدا کاردەکەین بۆ بەرپەرچدانەوەی بیری توندڕەوی لای ژنانی داعش لە ڕێگەی جەلسەی هۆشیارییەوە. شانازی بەخۆمەوە دەکەم کە کاری مرۆیی زۆرم ئەنجام داوە، بە پێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی خۆیەتی من بچووکترین خۆبەخشم لە بواری مرۆیی لەسەر ئاستی ناوچەکە”.