Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 23, 2022

“مرۆڤ یانی هەڵوێست. ئەو ڕستەیە بۆتە یاسا لە ژیانی مندا. ئەو قەناعەتە پۆڵایینەم لەو کاتەوە بۆ دروست بوو کە پێویستم بە هاوکاری و هەڵوێست بوو لە کەسانی دەوروبەرم، بەداخەوە کەسێک نەبوو دەستم بگرێ. من کەسێکی خوا پێدەبووم. قەدەری خوا وایکرد تەواوی ژیانم پێچەوانەوە ببێتەوە. خاوەنی خانوو و ئۆتۆبێلی گەورە و بچووک بووم. هەموویم لەدەستدا. بەس بۆ ئەوەی شەرمەزاری خوا و خەڵک نەبم، ئەوەی هەمبوو فرۆشتم. ویستم هەروەک چۆن پێشوو سەربەرزانە ژیابووم هەروا بمێنمەوە، شوکور بۆ خوا هەرواشم کرد. قورسی ژیان نەیتوانی ڕامبگرێت، بەو تەمەنەوە بڕیارمدا دووبارە لە سفرەوە دەست پێ بکەمەوە. ئێستا چایخانەیەکی بچووکم داناوە، زۆر لەوە باشتره دەست بۆ خەڵک پان بکەمەوە. من نەمهێشت شەرمەزاری خەڵک بم، چۆن دێڵم شەرمەزاری خێزانی خۆم بم؟! ئومێدم هەیە کە ژیانم ئاسایی دەبێتەوە، ئەوانەش لە بیر ناکەم، کە بە دەفتەر پارەم پێ دەدان بە قەرز، کەچی بە دینارێک یان وشەیەک هاوکارم نەبوون”.