Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 27, 2022

“دوای ئەوەی گوندەکەمان لە ئێران سەبتی ملی کرا و ناوی لە نێو گوندە مێژوییەکان کە بۆ توریسم زۆر گرینگە ناوی داخست. بینیم کە خەڵکی گوند زۆر لە ئەو بوارەدا ئاگاهن و خەریکی کارکردنن لە ئەم بوارەدا، منیش کە زۆر پێویستم بە کارێک بوو کە بتوانم موستەقێل بم و لە بواری ماددیدا کەڵکی لێ وەرگرم .بۆ یەکەمجار وەکو ژنێک ماڵی بابم کە نزیک بە ١٠ ساڵ خاڵی بوو و خەریک بوو ببێت بە وێرانە، دەستمکردەوە بە سازاندن و رازاندنەوەی و کردم بە ماڵێک بۆ گەشتیاران. لە ئێران پێ ئەڵێن (بۆم گەردی) شوێنێک کە گەشتیار هەست بکات لە ماڵی خۆی دایە و هەر وەکو پێش بە کەلوپەلی قەدیمی رازاندوومەتەوە .هەر لە ئەم یەک ساڵەی کە ماڵەکەمم ساز کردووە توانیم لە میراسی سنە ببم بە خاوەنی پلەی یەکەم لە بومی گەردی .ئەمە لام زۆر خۆشە چۆن من یەکەم خاتوونێکم کە لە گوندەکەمان کاری وام کردووە .ئێسە نە تەنیا من تەواوی بنەماڵەمان بەیەکەوە کار دەکەین”.