Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

March 13, 2022

“لە منداڵییەوە هۆگری هونەر بووم و لە قۆتابخانەی سەرەتایی کاری پێشکەشکاری و شانۆم دەکرد. خاوەنی بڕوانامەی مەسترم لە جۆگرافیام و کاتێ کە بە بۆنەی سەربازی لە سنە بووم لە بنکەی سینەما ڵاوانی شاری سنە سینەمام خوێند. له ناو کۆمەڵگا و بنەماڵەیەکدا گەورە بووم کە ئەگەری دەرهێنەربوونی من یەک لە سەدا بوو، من بۆ ئەو یەک لە سەدا خەباتێکی زۆرم کرد. حەزێکی زۆرم بە سینەمای دێکۆمنتاری هەیە و تا بە ئێستا چوار فیلمی بەڵگەییم بەرهەمهێناوە. ئەگەرچی لە نێو سرۆشتە جوانەکەی هەورامان گەورە بووم بەڵام خۆشەویستیم بە ئەم سرۆشتە بێگەردە وای لێنەکەردم تەنیا دڵرفێنی ئەم سرۆشتە ببینم و ئێش و ئازارەکانی کۆمەڵگا لە بیر بکەم، بۆیە لە دیاردەی کۆڵبەری، کۆچبەری ڵاوان بۆ هەندران و سەختییەکان ژیان لە سەر سنوور ڕەنگدانەوەی لە ناو فیلمەکانی من بووە. هەروەها تا ئێستا پەنجا گۆندی ناوچەی هەورامان و مەریوانم بە کاری فۆتۆگرافی دێکۆمنت کردووە”.