Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 10, 2022

“ئێمە لە قۆناغی سەرەتاییەوە هاوڕێین. لە قوتابخانە کات بەشی نەدەکردین، بەڵام چونکە دراوسێ بووین، زۆربەی کاتەکان لای یەکتر بووین. هەمووو قۆناغەکانی تری خوێندنمان بەیەکەوە بڕی. بیرم نایەت بۆ یەکجاریش توڕە بووبین لەیەکتر. زۆربەی شتەکانمان لەیەک دەچێت تەنها باڵامان نەبێت. خەڵکیش تەنیا ئەو جیاوازییە دەبینێت! من تێناگەم خەڵک بۆچی (باڵا) دەکەنە پێوەری هاوڕێیەتی؟ سەدان جار بە هەریەکێکمان وتراوە ئێوە وەک ژمارە یەک و سفرن. بەڵام ئەو توانج و قسە ناخۆشانە پەیوەندی ئێمەی بەهێزتر کردووە. ئێمە خوێندکاری زانکۆین، بەداخەوە لەناو زانکۆ گوێمان لەو شتانە دەبێ. پێم سەیرە هۆشیاری ئەوان لەکوێدایە؟ بەڵام ئێمە رێز لە تەمەنێک هاوڕێیەتیمان دەگرین و هیچ شتێک ساردمان ناکەتەوە. باو ئەو نەریتە نەهێڵین رەنگ، نابێت رەگەز و باڵا و شکڵ و شێواز ببنە هۆکار بۆ ئەوەی دووکەس هاوڕێ نەبن و یەکتریان خۆشنەوێ”.