Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 5, 2022

“ڕەشۆی سازم پێدەڵێن. ژیان لای من یەکسانە بە مۆسیقا. ئەو(ساز)ەم نزیکترین کەسی ژیانمە. ڕۆژانە لەناو بازاڕ بە سازەکەم دڵی سەدان کەس خۆش دەکەم، دڵنیام ئەوانیش هەموویان خۆشیان دەوێم. بۆ ژەمەکان بەرناکەوم لایان، لە چایخانەکانیش قەت نەمدیوە پارەم لێ وەرگرن. کە دێمە بازاڕ یان کە دەچمەوە، هۆرینم بۆ لێدەدەن و ئۆتۆمبێلم بۆ ڕادەگرن لەسەر شەقامەکان. فێربوونم لە مۆسیقا خۆڕسکانەیە، دەنا من نازانم ناوی خۆشم بنووسم. من بە کاریگەری دەنگی (محمد عارف) هاتمە ناو دونیای هونەرەوە. بۆیە شەوێک نییە لە ژیانمدا گوێم لێنەگرتبێت. کە بمەوێ فێرە ئاوازێک بم، بەردەوام گوێی لێدەگرم و دواتر لاسایی دەکەمەوە و دەیژەنم. کاتی کەرەنتینە بە ڕاستی لەمن قەوما بوو.چونکە نەمانی بازاڕ، بۆ من یانی نەمانی جەو. راستتر بڵێم: من ژیانم لەسەر ئەو بڕە پارەیەیە کە لە بازاڕ پێمی دەدەن لەبەر عەزفکردنم بۆیان، یان لەبەر خۆشەویستیان بۆم.”.