Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 18, 2022

“پێکەوەژیان لە هەڵەبجە مێژوویەکی کۆنی هەیە. جوانی ئەم شارە لەوەدایە هیچ شتێک نەبووەتە ڕێگر لەبەردەم خۆشویستن و یەکترویستنی خەڵکەکەی. من کچێکی کاکەییم و ئەمەش هیچ ئاستەنگێکی بۆ من دروست نەکردووە کە ڕەفیقی موسڵمانم هەبێ. هەر ئەوەی کەسێک ببینم بە زمانی کوردی قسەبکات، ئەوە لەسەرووی هەموو شتێکە. ئەوەی خۆشحاڵییە بۆ من ئەوەیە هاوڕێکانیشم هەمان ئەو تێگەیشتنەی منیان هەیە بۆ ژیان و دۆستایەتی. هەردوولامان ڕێز لە دابونەریت و پیرۆزییەکانی یەکتر دەگرین. من ساڵانێکە مامۆستام و ڕێزێکی زۆر هەیە لە نێوان من، قوتابییەکانم و مامۆستاکانی تر. جگە لەوەش من ساڵانێکە وەکو فۆتۆگرافەر لەو شارەدا کار دەکەم. هێندەی بۆ ئاهەنگ و ڕۆژبوونی موسڵمانەکان ڕۆیشتووم، باوەڕ ناکەم بۆ کاکەییەکان چووبم! تەنانەت لەزۆربەی مەراسیمە ئایینییەکانیان بەشدارم و وێنەشیان دەگرم. ئەوانیش زۆرجار لەگەڵم دێنە (هاوار) کە پەرستگای ئێمەی لێیە و هەوارگەی ڕاستەقینەی کاکەییەکانە”.