Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 3, 2022

بوون بە یاریزانی بالە ئاواتی منە. هەرچەندە لەکوردستان زۆر گرنگی بەو جۆره وەرزشە نادەن. بۆیە دەرکەوتنی یاریزانی بالە تۆزێ قورسە. دەبێ هەوڵی جدی بدات تا خۆی بسەلمێنێ و لە یانەیەک داوا بکرێ. بەڵام هیچکام لەو شتانە مەحاڵ نین. من متمانەی زۆرم بەخۆمە، خێزانم پاڵپشتمن. بۆیە هەموو هەوڵی من ئەوەیە ئەو خەونە بکەمە ڕاستی. ڕۆژانە پاش ئەوەی کە لە قوتابخانە دێمەوە چەند کاتێکم بۆ ڕاهێنانی خۆم تەرخان کردووە. ئێمە هۆڵی داخراومان نییە بۆ ڕاهێنان، ناچار لە یاریگای گڵ ڕاهێنانە پراکتیکییەکانمان ئەنجام دەدەین. هەموو ئەوانەی شارەزاییان هەیە لەسەر بابەتەکە، ئامۆژگاری ئەوەیان کردووم. کە دەبێ یاریزان لە تەمەنێکی بچووکەوە بچێتە ناو دونیای وەرزش. بۆیە لە ئێستادا گونجاوترین تەمەنم هەیە بۆ ئەوەی بتوانم دەستپێکێکی باشم هەبێ. ئینجا ئەوەی مایەی دڵخۆشییە بۆ من ئەوەیە: کێش و باڵام زۆر گونجاوە بۆ یاری بالە، لە ئێستادا کاتم جگە لە خوێندن، تەنیا بۆ یاری بالەیە. خۆشبەختانە هاوڕێشم نییە! هاوڕێی نزیکم تۆپەکەمە.”