Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 20, 2022

“هەموو کاتێک لە نیعمەتی هەبوونی دایکم سوپاسگوزاربووم. ئێستا کە بوومەتە دایک ئینجا تێدەگەم (دایکبوون) چ ئەرزشێکی گەورەیە! دۆخێکی یەکجار سەیرە، لە مرۆڤێکی ئاسایی و سادەوە دەتگۆڕێ بۆ مرۆڤێکی پڕ هەست و بە بەزەیی. واتلێدەکات ویژدانت لە هەموو کاتێکدا خەبەردار بێت. فێری ئارامییت دەکات، متمانەبەخۆبوونت پتەوتر دەکات. ئەگەر چی دنیایەک کێشە و تەجروبەی نوێی تێدایە، بەڵام چێژبەخشە بەهەموو خەم و ئازارەکانییەوە. منداڵ کە لەدایک دەبێ تەنیا ڕۆحێک دروست نابێ، بەڵکو جوانترین یادگاری دروست دەبێ لە نێوان تۆ و هاوسەرەکەت. منداڵ زادەی خۆشەویستی و عەشقی نێوان ژن و مێردە. بۆیە چێژی بوون بە “دایک” چێژێکە نەبڕاوەیە”.