Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 10, 2022

تەواوی ڕۆژەکە سەرشەقام جێگای منە. گوزەرانم لەسەر فرۆشتنی ئەو پێڵاوانەیە کە خەڵک لێم دەکڕن. چەند دڵخۆشم بەوەی موشتەریم زیاتر بێت بۆ کاڵاکانم، ئەوەندەش بە بوونی ئەو مۆسیقاژەنە دڵخۆشم!.”
ئەم هاوڕێیە، من و تەواوی خەڵکی پەیوەست کردووە بە مۆسیقا. وایلێهاتووە ئەگەر ڕۆژێک گوێمان لە مۆسیقایەک نەبێ، ئەو ڕۆژەمان بەنوقسانی دەڕوا. زۆرجار بێزار دەبێ لەوەی تەواوی ڕۆژ عەزف دەکات و خەڵکیش ئامادە نین بە بڕە پارەیەکی کەم یارمەتی بدەن. بەڵام من هەر لە هەوڵی ئەوەدام سارد نەبێتەوە و بە هەموو شێوازێ ئامادەبوومە یارمەتی بدەم. جار هەبووە موشتەری پێڵاوی لێ کڕیوم، پێم گوتووە خاترت دەگرم بەمەرجێک شتێکی کەم لەبەرانبەر مۆسیقا بەو برایەشم بدەیت”.