Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 3, 2022

” ناوم کافیە ئەحمەدییە و ١٠٥ ساڵ تەمەنمە. چەن ساڵێکە بەبۆنەی وشکەساڵی کاری کشتوکاڵ کەمبووەتەوە و منیش بەناچاری زەویوزارەکانم لەبەین مناڵەکان بەشکرد و ئیتر خۆم باخداریم نەکرد. لەم ماوە دەستمکرد بە چنینی گوروا و دروستکردنی چڵتیکە و بووکەڵە. وایلێهاتووە کە ئیتر بوونە خۆیشک و دایکم و کات بەفیڕۆ نادەم. تەواوی کاتەکان خەریک دروستکردنی ئەمانەم و لای گەشتیاران زۆر سەرەنجڕاکێشە. بەهۆی زۆری موشتەرییەکانم بە نەوەکانم دەڵێم بۆم دروست بکەن و بەشێک لە پارەکەیان پێدەدەم. نزیک بە ١٥٠ نەوە، نەتیجە و نەدیدەم هەیە کە هەموویان بەدڵخۆشی دێنە دیتنم و شانازی بە بوونم دەکەن.”