Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 27, 2022

“ناوم سنوورە تەمەنم ۳۰ساڵە. لە دوای پۆڵەکانی سەرەتایی بە هۆی نەخۆشی کۆئەندامی هەستەدەمارەوە کەم کەم جەستەم گیروگرفتی تێدا دروست ئەبوو. هەر ئەمەش وایکرد وردە وردە ئیتر نەتوانم لە سەر پێی خۆم بوەستم. نە تەنیا من بەڵکو خۆیشکیشم توشی ئەم گرفتەس. زۆر زەحمەتە هاتوچۆکردنی ئێمە، دایکم بە تەواوی ژیانی داناوە بۆ کۆمەک بە من و خۆیشکم .ئەو ساڵانەی رابردوو نەقاشی و نیگارکێشی هێزێکی زۆری پێ بەخشیووم، ئەوەندە کە رۆژ بە رۆژ زیاتر هەوڵ ئەدەم فێربم و کەڵکی لێ وەربگرم. هەرچەندە بۆ من کاتی زۆرتری دەوێت تا وێنەیەک بکێشم، بەڵام تێکەڵاوبوون لەگەڵ رەنگەکان سنوورەکانی بۆ من شکاندووە و سنوورەکانی ئەم نەخۆشییە تێدەپپەڕێنم. بە هیوای ئەوە کە رۆژێک بتوانم پێشانگای تایبەت لە کارەکان و وێنەکانی خۆم دابنێم و خەڵکی لێم پشتگیری کەن کە بەهێزتر ئێدامە بدەم”.