Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

June 15, 2022

“ئەو شێوازە کە من لە یوگا هەڵمبژاردووە ناوی ئاشانگا یوگایە، کە بە یەکێک لە جیاوازترین شێوازی یوگا دەناسێرت. من بۆ فێربوونی یوگا وازم لە خوێندنی لە زانکۆ هێنا و بە ماوەی دوو ساڵ لە تاران بە تەنیا ژیام. ئێستا زۆر خۆشحاڵم کە ئەبینم لە شارەکەی خۆم ئەتوانم بە هۆگرانی یوگا ئەزموونی خۆم پێشکەشیان کەم و کۆمەکیان بکەم. ئێستە دوو ساڵە لە سنە باشگایەکی جوانم بۆ ئەم وەرزشە رازاندووە و زۆربەی کاتەکان دێمە دەشتودەر بۆ ئەوەی کە سرۆشت دۆخێکی کاریگەری لە سەرم هەیە. ئەم کارەی من بوو بە هۆی ئەوە کە وەکو کچێکی رچەشکێن لێم ناو ببرێت.ئەونەی کە لە سەری زاڵ بووم و بە تەواوی کاتم بۆی دانا و زۆر شتی فێرکردم. یۆگا وەرزشێکی تایبەتە بۆ رۆح و جەستە. دەتوانێ کاریگەری بێت بۆ نەخۆشی جەستەیش. خۆیشکی خۆم کە میگرینی بوو و زۆر ئەزیەت دەبوو، ئێستە چاک بووە بە بۆنەی ئەم وەرزشە”.