Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 27, 2022

“پێشتر کاری وێنەگریم دەکرد، یەکەم وێنەگری ژنی مەریوان کە ئاتولیەی وێنەگری هەبوو. ئێستا کافەم هەیە و دیسان یەکەمین کچی کافەداری مەریوانیم. هەمیشە هەوڵمداوە کە بیسەلمێنم توانای مرۆڤەکان بە ڕەگەز نییە و ژن و پیاو لە هەموو بوارێکدا یەکسانن. سەلماندنی ئەم شتە لە کۆمەڵگای پیاوسالاردا کە هەر لە منداڵییەوە پێت ئەڵێن تۆ کچی ناتوانی، عەیبە و ناکرێ کارێکی ئاسان نەبووە و نییە. ژنان دەبێ بەئاگابن و دژی زوڵم و زۆر بوەستن و هەوڵ بۆ ئازادی و سەربەخۆبوون بدەن.کار کردن سەرەتای ڕێگای سەربەخۆبوونە، ژنێک کە ساحێبی کار بێت ساحێبی ئەندێشەیە و کاتێک ئەندێشەت هەبوو قەبووڵکردنی ستەمت پێ ناگونجێ. من ژنم و هیواخوازی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی یەکسان و بەرابەرم لە هەموو بوارێکدا.”.