Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 6, 2022

” ناوم ڕۆمینایە، تەمەنم 18 ساڵە و خەڵکی شاری عەفرینم لە باکووری سوریا. بەمنداڵی ئامێری بوزوقم دەژەنی، بەڵام باوکم پێشنیاریکرد کە خۆم فێری ئامێری کەمان بکەم. لە پەیمانگا دەستمکرد بە خوێندن و بەشێوەیەکی زۆر باش خۆم فێری کەمان کرد. ئێستاش مامۆستای هەمان ئامیرم لە سەنتەری (Kevana Zêrîn) و 25 خوێندکاری کوڕ و کچم هەیە .ناخۆشترین ساتی ژیانم کە هەرگیز لەبیری ناکەم ئەوکاتەبوو کە لە پەیمانگا راهێنمان دەکرد و تورکیا بۆردومانی شارەکەم، عەفرینی کرد. رۆژێکی رەش بوو، نەماندەزانی چیبکەین. کاتێکیش عەفرینمان جێهێشت جگە لە کەمانەکەم هیچی دیکەم لەگەڵ خۆم نەبرد. هەموو خەونم ئەوەیە گروپێکی ئۆرکسترا دابمەزرێنم و لە گۆڕەپانی گوندەکەماندا بە ئامادەبوونی هەموو خەڵکەکە مۆسیقا بژەنم”.