Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 17, 2022

“ناوم ڕودییە و تەمەنم ٣١ ساڵە. ساڵی ٢٠١٦ بیرمکردەوە لە قامیشلۆ دەست بە پڕۆژەیەک بکەم لە ژێر ناونیشانی (چیرۆکی گەل) بەڵام هەلومەرجی ئەوکات یارمەتیدەر نەبوو. بەڵام ئێستا دەستمپێکردووە و پرۆژەکە بریتییە لە وێنەگرتنی دەموچاوی چین و توێژە جیاوازەکانی ڕۆژئاوا و باشترکردنی پێکەوەژیان لە نێوان هەموو کۆمەڵەکان کە لە ڕۆژئاوا دەژین.
هەموو شەوێک پلان بۆ ڕۆژی دواتر دادەنێم و کاتێک دادەنێم لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەمەوێت وێنەی بگرم و پاشان دەستدەکەین بە وێنەگرتن. هەندێک لە وێنەکان ڕاستەوخۆ گرتوومە و هەندێکیشیان کەسەکە خۆی داوای کردووە وێنەی بگرم.
تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٧٠ وێنەم گرتووە و ماوەیەک لەمەوبەر پێشانگایەکم کردەوە. هەندێک لە وێنەکانم فرۆشت و پارەکەم بەخشییە نەخۆشخانەی چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە و ئەو وێنانەش کە نەفرۆشران، بە دیاری بەخشیم بە کەسەکان خۆیان و ئەمەش زۆر دڵخۆشیکردن”.