Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

July 6, 2022

“ناوم قەدری شەربەتچییە و 70 ساڵ لەمەوپێش لە حەلەب لەدایکبووم. 60 ساڵ لەمەوپێش ئەوکاتەی 10 ساڵان بووم لەگەڵ باپیرمدا شیرینیم دەفرۆشت. دواتر کە باپیرم کۆچی دواییکرد، بەتەنیا خۆم لەسەر ئەم پیشەیە مامەوە ونەمویست پیشەکە لەناوبچێت. دواتر خۆم عەرەبانەیەکی بچووکم لە دار دروستکرد و لەناو بازاڕی شارەکە شیرینیم دەفرۆشت .ئەم پیشەیەم زۆر خۆشدەوێت چونکە لەمنداڵییەوە ئاشنای بووم و وەسێتیشم بۆ منداڵەکانم کردووە کە هەرگیز وازیلێنەهێنن. ئێستاش کە تەمەنم زیادی کردووە ناتوانم خۆم دروستی بکەم و فرۆشتنیش بکەم، بۆیە منداڵەکانم شیرینییەکە دروستدەکەن و من لەناو بازاڕ دەیفرۆشمەوە. لەناوبازاڕ هەمووان خۆشیاندەوێنم و رۆژانە دێنە لام شیرینی دەخۆن، چونکە شیرینییەکەم بە خاوێنی هێشتووەتەوە.”.