Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 7, 2022

“تەمەنم ٦٠ ساڵە و لەگەڵ دایکە نەخۆشەکەم لە گوندی مەعشوق دەژیم سەر بە ناحیەی تەربەسبیە. لە گوند پێمدەڵێن “کچە کورد” لەبەر ئەوەی هەمیشە جلی کوردی دەپۆشم و هەندێجاریش خۆم جلی کوردی دەدوورم.ساڵی ٢٠٠٠ چوومە ئەوروپا و بینیم چۆن ئەوروپییەکان گرنگی بە مێژووی خۆیان دەدەن و کە ساڵی ٢٠٠٥ گەڕامەوە، وەک ئەوروپییەکان دەستمکرد بە کۆکردنەوە و گرنگیدان بە کەلەپوور. ئێستاش کەلوپەلی کۆن دەکڕمەوە و لە دوکانێکدا دایاندەنێم کە بووەتە پێشانگەیەکە بۆ سەدان پارچە بەرهەمی مێژوویی و هەندێجاریش خۆم دەچم لە گوندەکان دەیهێنم.باوکم کورد و دایکم سریانییە. من هاوسەنگی دەپارێزم لەم بارەیەوە و شتە سریانی و کوردییەکان پێکەوە کۆدەکەمەوە. ئەم پێشانگایەشم بۆ ئەوە کردووەتەوە بۆ ئەوەی مێژووی کۆن و دەوڵەمەندمان نەفەوتێت”.