Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 25, 2022

“تەمەنم 70 ساڵە و ماوەی 11 ساڵە خەریکی کۆکردنەوەی کۆکردنەوەی وێنە و کەلەپوورم. ئەمە هیوایەتێکی گەورەی منە و هەندێکیان خۆم کڕیومن بە پارەی زۆر و هەندێکیش بەدیاری بۆم دەهێنن. وێنەکان لە ساڵانی کۆنەوە تیایەتی تا ئێستا. چەندجارێک خەڵک هاتووە شوێنەکەم لێبکڕنەوە بەڵام ئەمانە مێژووە و بۆ فرۆشتن نین. هەموو رۆژێک دێمە ئێرە و دڵم خۆش دەبێت. تەنها شتیش کەلێی بترسم ئەوەیە رۆژێک ئەم شوێنە بسوتێت. وەسێتم بۆ ژنەکەم کردووە ئەگەر مردم بێتە ئێرە و شوێنی من بگرێتەوە. پارەی زۆرم لێرە سەرف کردووە و دڵخۆشیشم. خەڵک پارە بۆ شتی تر بەکاردەهێنێت، من دەمەوێت خزمەتی سلێمانی پێبکەم”.