Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 28, 2022


“چەند ساڵ پێش بۆ یەکەم جار حاجی لەق لەقێک هاتە گوند. بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی گوند زۆر باشبوون لەگەڵی، ساڵی دواتر چەندین حاجی لەق لەقی دیکە هاتن و ئەمە هەر زیاتر بوو تا گەیشتنە نزیکەی 800 حاجی لەق لەق کە لە دەوروبەری زرێبار دەژین. لە گوندەکەمان ئەو بەشەی بۆ ئەوان دانراوە تەواوی خەڵک ئاگایان لێیە و هەموو ساڵێک پێش ئەوەی حاجی لەق لەقەکان بێنەوە هێلانەکانیان بۆ ساز دەکەن. بە هۆی ئەم مەلانەوە گوندەکە بووە بە شوێنێک بۆ گەشتیاران و ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە. منیش وەکو خەڵکی گوند دێم و درەختەکانی ئەم دەوروبەرە ئاو دەدەم و هەموو ئەو کەسانەش کە زەوییان هەیە لێرە هەموویان بەخشیووەتە لەق لەقەکان”.