Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 7, 2022

“تەمەنم 62 ساڵە و خەڵکی گوندی کانی مارانم. ماوەیەکی زۆرە گاوانی دەکەم. رۆژانە سەعات سێی بەیانی هەڵدەستم نان و چایەک دەخۆم و گامێشەکان دەبەمە ئەو دەشت و دەرە و نزیکەی 12 سەعات لەو ئاقارە دەمێنمەوە. گامێش حەزی لەناو ئاوە بەڵام بەهۆی کەمی بارانەوە بەشێک لە کارێز و کانیاوەکان وشکیان کردووە و تەنیا یەک دوو شوێن ماوە بۆ لەوەڕاندنیان. ئەمەش وایکردووە خەڵک گامێشەکانیان بفرۆشن و وابڕوات منیش بێکار دەبم کە بژێوی حەوت سەر خێزانی لەسەرە و خۆمان بە کولەمەرگی دەژین. تەنانەت کە ماڵەکەم گڕی گرت، خەڵکی گوند هاوکارییان کردم و پارەیان بۆ کۆکردمەوە. ماستی گامێش خواستی زۆر لەسەرە چونکە چەورە و تێکناچێت. لە مارکێتەکاندا زوو ساغ دەبێتەوە و تەنانەت هەندێجار خەڵک نۆرەی بۆ دەگرن تا دەستیانکەوێت.”