Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 26, 2022

“نیوەی تەمەنم لەناو جەنگ و بەرەکانی جەنگ بەڕێکرد. لەسەردەمی ئێمەدا سەربازی بە زۆرەملێ بوو، پارێزگا نییە لەو عێراقە دنیایەک یادگاریم لێی نەبێت. ئەوانەی لە تەمەنی مندان بیریانە دەبوو ئێمەی سەرباز جەنگ لەدوای جەنگ خۆمان ئامادە بکەین. ئێمە جەنگزەدەین، بۆیە بەداخەوە قەت نەمانتوانی ژیانێکی ئاساییمان هەبێت. چەندینجار لەدووری کەرکووک گریاوم و بیری کۆڵان و یادگارییەکانی ئەو شارەم دەکرد، بەڵام بەداخەوە ئێستا هیچ شتێک تامی پێشوو نادات. رەنگە هۆکارەکەی ئەوەبێت ماندووێتی ژیان برینێک قووڵی لەدڵماندا دروستکردبێت. ئەوکاتەی گەنج بووم دەرفەت نەبوو چێژ لەم شارە و کاتەکانی وەرگرم، ئێستاش کات زۆرە و من پیربووم”.