Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 11, 2022

“تاڵترین کارەساتی ژیانم ئەوکاتە بوو کە هەرەسێکی گەورە هات و تەواوی ئاوایی بوو بە ژێرەوە. کچەکەم حەوت ساڵان بوو و ئاو بردی لەگەڵ حەوت نەفەری تر. ئیتر جەنازەیان پەیدا نەبوو و کچەکەم دیار نەما. ساڵی ٨٤ی هەتاویش مێردەکەم لەناو باخی خۆمان مرد و ئیتر بەتەنیا مامەوە. ئێستا کەسم نەماوە و تەنیا خۆم و وێنەی مێردەکەم ماوینەتەوە”.