Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

August 31, 2022

“دوای رزگارکردنی رۆژئاوا و دەرکردنی داعش، هەوڵی تۆڵەکردنەوەیان دەدا لەرێگەی برسیکردنی خەڵکەکەوە ئەویش بە سوتاندنی کێڵگە و بەروبومەکانمان لە دووساڵی رابردوودا. ساڵی ٢٠١٩ رێژەی بەرهەمهێنان کەمی کرد و ئاگرێکی زۆر کەوتەوە. هەر بۆیە ئێمەی ژنان خۆم و هاوڕێکانم دەستمانکرد بە پارێزگاریکردن و چاودێریکردنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەکەونە سەر شەقامە سەرەکییەکان. لەگەڵ ئاگرکوژێنەوە رێککەوتین هەرکاتێک ئاگرمان بینی راستەوخۆ پەیوەندییان پێکەوە بکەین و بەم شێوەیە خۆشمان پارێزراو دەبین. هەرچەندە ئێستا منداڵم هەیە و ژنی ماڵەوەم، بەڵام ئەوەی لەسەر شانمە بەرامبەر نەتەوەکەم دەیکەم. ناوچەکەمان بۆ چاندنی دانەوێڵە بەناوبانگە و ئێمەش پارێزگاری لێدەکەین”.