Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

September 14, 2022

“ناتوانم لەناو ماڵێکدا بژیم کە سەوزایی تیا نەبێت، پەیوەندییەکی بەهێزم لەگەڵ رووەکەکاندا هەیە. لەناو ماڵەکەم لە عەفرین زیاتر لە ١٠٠ جۆر گوڵم چاندبوو، بەڵام دوای لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆ سەر ناوچەکە لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ خێزانەکەم لە عەفرینەوە ئاوارەبووین بۆ قامیشلۆ و هەموو رووەکەکانم لەدەستدا. ئێستا لێرە ماڵێکمان بەکرێ گرتووە و هەوڵدەدەم ئەوەی لەدەستمداوە لێرە لەناو باڵکۆنە بچووکەکەمدا بیڕوێنمەوە. هەموو رۆژێک لەناو ئەم گوڵانە دادەنیشم و بیر لە ماڵەکەم و هەموو ئەو شتانە ئەکەمەوە کە لەدەستماندا”.