Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 31, 2022

“ساڵی ١٩٧٧ لە سەیدساق عەسکەر بووم و پیشەکەم پینەدۆزیبوو لەوێ. پۆستاڵ و پێڵاوی سەربازەکانی ئەو سەردەمەم چاکدەکردەوە. دواتر گەڕامەوە ئاکرێ و لەوێ دوکانی خۆم دانا. ئێستا ٤٢ ساڵە خەریکی ئەو کارەم و زۆر لێی رازیم، چونکە خزمەتی زۆری من و خانەوادەکەمی کردووە. رۆژانە ٨ سەعات ئەچمە دوکانەکەم و پێڵاو، جانتای قوتابخانە و کەلوپەلی ماڵان چاک دەکەمەوە. ساڵانی هەشتا و نەوەدەکان خەڵک لە چوار جێگاوە پێڵاوەکانی دەدوورییەوە و لای ئاسایبوو، بۆیە ئەوەندە موشتەری زۆربوو توانای وەڵامدانەوەی خەڵکم نەبوو. بەڵام ئێستا خەڵک پێی عەیبە پێڵاوێک لەپێبکەن کە چاک کرابێتەوە و پیشەکەش وەک جاران ئەو بازاڕەی نەماوە”.