Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 23, 2022

“بەبۆنەی کاری باوکمەوە لە بەندەرعەباس لەدایکبووم و لە شاری عەرەبنشینی خورەمشەر گەورە بووم، بەڵام بە بۆنەی عەشق و خۆشەویستیم بە کورد و کوردستان، زمانی دایکی خۆمم بە جوانترین شێوە پاراستووە و ئێستا بە جوانی قسەی پێ دەکەم. ئەوەندە حەزم لە خەڵکی کوردستانە کە ساڵێک چەنجارە بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و پیرشالیار دەگەڕێمەوە و سەیری جوانییەکانی دەکەم. خەڵکەکەی، سروشت و هەموو شتێکی بۆ من تایبەت و جیاوازە و هەست و رۆحم شاد دەکاتەوە. بیرەوەرییە خۆشەکانم هەمووی ئەو کاتانەیە کە لە کوردستانم”.