Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October19 , 2022

“ناوم جیهان حەسۆیە و خەڵکی قامیشلۆم. لەمنداڵییەوە هونەر بووەتە خولیام و خێزانەکەشم ئەوەیان دەزانی، بۆیە پەرەیان بە تواناکانمدا و راهێنانیان پێکردم. لەکاتێکدا باوکیشم هەڵکۆڵین لەسەر دار دەکات، بۆیە لەوەوە فێربووم و لەتەمەنێکی کەمەوە وێنەم دەکێشا و دەمفرۆشت. ئەمەش زۆر دڵخۆشی دەکردم کە دەمتوانی لە تەمەنێکی کەمەوە پشت بەخۆم ببەستم و داهاتێکم هەبێت لەرێگەی کارەکانمانەوە. دواتر حەزمکرد کارێکی تایبەت بکەم، هەر بۆیە دەستمکرد بە هونەری سوتان لەسەر دار ئەمەش وایکردن من یەکەم کەس بم لەناوچەکە لەو بوارەدا”.