Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

October 16, 2022

“رۆژانە لە گوندەکەی خۆمەوە لەسەر سنووری عێراق و ئێرانەوە ماوەی کاتژمێرێک بەپێ دێمە گوندی شێنێی پشدەر بۆ کرێکاری و پاچکاری و کاتژمێرێکیش بۆ گەڕانەوە. نیوەی تەمەنم بە کرێکاری بەسەربردووە و ئەم رووخسارەم لەپیاوێکی ٣٠ ساڵ ناچێت ئەوەندە ماندووێتی و سەختی ژیانم بینیووە. براکانم چوونە بەر خوێندن و من نەچووم، بەڵام چوار منداڵم هەیە و بەردەوام پێیاندەڵێم بخوێنن با وەکو منتان لێنەیەت. دەستە ماندوو و زامدارەکەمیان پیشان دەدەم بۆ ئەوەی بیر لە دواڕۆژی خۆیان بکەنەوە و بخوێنن”.