Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 13, 2022

“١٢ ساڵ لەمەوبەر بە هۆی ڕووداوێک کەمئەندام بوومە. بە شانازیەوە بە ئێرادەی خۆم، پشتیوانی بنەماڵەکەم و هاندانی هاوڕێیانم ئیزنیان نەدا کەمئەندامی بە سەر کار و ژیانمدا زاڵ بیت و لە ژیان بموەستێنیت. هەر چەند ئەم دۆخەش تەنگ و چەڵەمەی خۆی زۆرە بەڵام ژیان واتە شەڕکردن. هەر لە تەمەنی مێرمناڵیەوە هۆگریم بۆ زمانی دایکم زۆر بوو، دواتر لە ڕێگای کتێبەکانی مامۆستا هەژار و هێمن کە دەمخوێندنەوە تا ڕادەیەکی باش فێر نووسین و ئاخافتن بە زمانی کوردی بووم و پاشان بەکڕینی کتێبەکانی فێرکاریی زمان توانیم ببمە مامۆستای زمانی کوردی. ئێستاش ماوەی چوار ساڵە بە شێوەی خۆبەخشانە لە ئاواییەکەمان مناڵەکان کە مۆمی دواڕۆژی وڵاتەکەمانن فێری زمانی کوردی دەکەم و ڕۆژانە پاش خوێندنی وانەی فەرمی دێنە ماڵەکەم و منیش فێری زمانی دایکیان دەکەم”.