Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 7, 2022

“بیرم نایەت لەکەیەوە کاری دەستگێڕی دەکەم، بەڵام دەزانم شەقام نییە لەم شارەدا سەدان جار بەسەریدا نەڕۆشتبم. هەر بەدەم خەیاڵەوە سەرم بە هەموو گەڕەکێکدا کردووە. لەوەتەی هەم ناوی جیاوازم لێدەنێن، منداڵان دەڵێن “پیاوە پیرەکە” و ژنان بە “پیاوە دەستگێڕەکە” ناوم دەبەن. هەندێجاریش دەڵێن حاجییە رووخۆشەکە. بەڵام لەراستیدا هیچییان بەقەد ئەوە بۆمن گرنگ نییە کە زوو شتەکانم بفرۆشم. ئەوکاتە دڵخۆش دەبم کە پیرە پیاوێک دەبینم و نینۆکبڕێکی دەدەمێ و دوعای خێرم بۆ دەکات یاخود منداڵێک قەڵەمێکی پێدەدەم و تا ئەوسەری کۆڵان رادەکات. جیاکردنەوە و ناسینی خەڵکیش کارێکی ئەوەندە قورس نییە بۆم چونکە تەمەنێکە بە کۆڵانەکاندا دێم و دەچم و بەسەیرکردنێک دەزانم ئەو کەسە چۆنە و بایی چەندە”.