Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 2, 2022

“تەمەنم ٥٠ ساڵە و لە گوندێکی حەسەکە دەژیم. ئەوەی لە گوند بژی دەبێت پشت بە کشتوكاڵ و بەخێوکردنی ئاژەڵ ببەستێت. من و دوو منداڵەکەم پشت بە کشتوکاڵی سەوزەی وەک تەماتە، خەیار و کولەکە دەبەستین لە هاویندا و ئەوەی دەمێنێتەوە سوودی لێدەبینین و دەیفرۆشین. هەروەها گسکیش دەچێنین تاوەکو لەدواییدا لە پاککردنەوەی ماڵ و گەوڕەکاندا بەکاریدەهێنین و زیادەکەشی دەفرۆشین. ئەمەش بۆ ئەوەی پێویستمان بە گسکی پلاستیک نەبێت کە زۆر بەرگە ناگرێت و ناتوانین لە پاککردنەوەی شوێنی مەڕ و ماڵات سوودی لێوەرگرین.ژیانی لادێ زەحمەتە بەڵام مانایەکی تایبەتی هەیە. هەرشتێک کە دەیخۆیت تایبەتە بە خۆت. هەر خۆت دەچێنیت و دەدووریتەوە و ئەمەش زۆر پەیوەستیکردووم بە ژیانی ناو گوندەوە”.