Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 16, 2022

“لە ساڵی شەستەکانەوە دووکانی بەرگدووریم داناوە و بە کۆنترین بەرگدووری ئاکرێ دادەنرێم کە تاوەکو ئێستاش لە پیشەکەم بەردەوامم. ئەم پیشەیەم لە باو و باپیرانمەوە بۆ ماوەتەوە و ئەوانیش لە جولەکەکانەوە فێری ئەم کارە بوون. منیش نەوەکانی خۆم فێرکردووە و ئێستا دوکانی خۆیان هەیە. جگەلەوەی زیاتر لە 70 ژنم فێری ئەم پیشەیە کردووە و ئێستا بژێوی ژیانیان لەسەر ئەو پیشەیەیە. لەکاتی کۆنەکانی نەورۆز و جەژندا خەڵک لە هەموو شارەکانەوە بۆ جلی کوردی سەردانم دەکەن. بیرمدێت پێشتر زۆرینەی هونەرمەندە کۆنەکانی وەک تەحسین تەها و ئەردەوان زاخۆیی و فوئاد ئەحمەد لای من جلیان دەدووری، ئەمەش هەستێکی خۆشە بۆ من چونکە پیشەکەم بە باشی کردووە و تا ئێرەم هێناوە”.