Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 27, 2022

“رۆژگارێک کەس نەیدەوێرا لەم شارە گرەوم لەگەڵ بکات لە بەرزکردنەوەی قورساییدا، ئێستاش گریانم بۆ حاڵی خۆم دێت کە ئاوا بێهێز خۆم دەبینم. ئەگەر ئێستا بۆ خەڵکی باس بکەم فەردە ئاردێکم بە یەک دەست بەرزکردۆتەوە ڕەنگە جێی باوەڕ نەبێ، بەڵام دەتوانن لە هەموو ئەوانە بپرسن کە حەماڵی کۆنن لەو بازاڕە یان هاوتەمەنەکانی خۆم، چونکە زۆرینەیان لە دیار گرەوکردنەکانم دانیشتوون. فەردە ئاردێکی ٥٠ کیلۆییم بەیەک دەست بەرزدەکردەوە و هەرئەوەش وایکرد ژمارە ٥٠ لەسەر قۆڵم بکوتم. ئێستاش هێزی هەڵگرتنی سۆبا و غازێکم نییە، بەڵام شوکرانەی خودا دەکەم کە لەشساغم و نەخۆش نیم. پیرییە و شەرم لەکەس ناکات ئیتر”.