Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 6, 2022

“هەرچەندە قەڵەویی من بۆ ماوەیییە، بەڵام ناکرێ ئەوە بکەمە بیانوو و جەستەم پشتگوێ بخەم. بەهۆی سەختی گوزەرانەوە زۆربەی کاتەکانم لە چێشتخانەکەم کار دەکەم، بۆیە حەزمدەکرد دەرفەتێک هەبووایە و بمتوانیبایە ڕۆژانە چەند کاتژمێرێک وەرزش بکەم. ئێستا لەبری وەرزش، سیستەمێکی خواردنم بۆخۆم دروست کردووە و ڕێجیمێکی باش دەکەم. زۆرجار برادەران دەڵێن تۆ چۆن دەتوانی خواردنی چەور و کاربۆهیدرات لەخۆت حەرام بکەی لەکاتێکدا تۆ کەبابچیت و ڕۆژانە ئەو خواردنە خۆشانە دەڕازێنیەوە و لەپێش خەڵکی دادەنێی. بەڵام دەبێ ئەوە بزانین ژیان تەنیا خواردن نییە. تەندروستی و جەستەڕێکیش زەرورەتن. تۆ کە نەتتوانی جلێک بەدڵی خۆت لەبەر بکەی، یان دەیەها دەردت بۆ پەیدا بوو، خواردنی خۆش چ بەهایەکی هەیە؟ ڕاستە من خواردنم زیاتر میوە و سەوزەیە، بەڵام لەوەدا خۆشحاڵم کە تەندروستم و ئاگاداری جەستەی خۆمم”.