Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 18, 2022

“لە هەشتاکاندا بەهۆی ئەوەی قوتابخانەی گوندەکەمان داخرا و نەماندەتوانی رۆژانە چەند کاتژمێرێک بە پێ بڕۆینە قوتابخانەکانی شار، لە پێنجی سەرەتایی وازم لە خوێندن هێنا. ئیتر دەستمکرد بە یارمەتیدانی باوکم و لە چیا سماق و سێومان لێدەکردەوە و بژێوی ژیانمان لەسەر ئەو بەروبوومانە بوو.کە گەورەتر بووم دەستمکرد بە کرێکاری، سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ بووم بە نەقار و خانوومان دروست دەکرد. لەوکاتەوە ژیانم لەگەڵ چەکوش و بەرد تێکەڵبووە. ئێستا هەر سەیری بەردەکە بکەم دەزانم بە کەڵکی خانوو دێت یان نا. ئیشەکەم قورسە و رۆژانە هەشت کاتژمێر کار دەکەم، شەوان لەبەر ئازاری دەست و شانەکانم دەناڵێنم، بەڵام هێشتا دڵخۆشم چونکە نانی حەڵاڵ بە منداڵەکانم دەدەم.”