Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 11, 2023

“بیرم نایەت ئیرەییم بە هیچ کەس بردبێت بەڵام ئێستا کە چوومەتە تەمەن و لە قاچ کەوتووم، فێرە ئیرەیی بوومە. کە سەیر دەکەم کەسانێک لەسەر قاچەکانیان وەستاون و نوێژ بۆ خودا دەکەن، ئیرەییان پێ دەبەم. زۆرجار شەرم دەکەم کە دانیشتووم و نوێژ دەکەم. من بەرانبەر زاتێک وەستاوم کە دەسەڵات و هێزی گەورە هەر لای خۆیەتی. هەر خۆشی ئەوەڵ و کۆتا خاوەنییەتی. لەزەتی ئیمان تەنیا ئەوانە هەستی پێدەکەن کە ڕاستگۆن لەگەڵ خۆشەویستییەکەیان بۆ خودا. زۆر ڕێگا هەن بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ خودا، بەڵام بۆ من نوێژ بەچێژترینیانە”.