Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 13, 2023

“تەمەنم ١٢ ساڵە و خەڵکی سەرێ کانیم. خانووەکەمان لەترسی بۆمبارانی رژێمی تورکیا لەدەستدا و وەکو پەنابەر هاتینە حەسەکە. ئێستا لە ماڵێکی بچووکدا دەژین لەو کێڵگەیەی کە باوکم کاری تێدا دەکات. وازم لە خوێندن هێنا تاوەکو یارمەتی باوکم بدەم، لە رۆژانی پشوودا لەگەڵ باوکم ئاوی کێڵگەکە دەدەم و ڕۆژانی دیکەش کاری میکانیکی ئۆتۆمبێل دەکەم. بەهۆی سروشتی کارەکەمەوە بەردەوام دەستەکانم بەهۆی رۆنەوە پیسە چونکە وەک میکانیک و وەک جوتیاریش کاردەکەم. حەزم لە خوێندنە بەڵام لەبەرئەوەی ژیان سەختە و باوکم بە تەنیا ناتوانێت بژێوی ژیانمان دابین بکات پێویستە کار بکەم”.