Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

November 20, 2022

“ناوم ‌حەدا داودە، لە هەشتاکانی ژیانمدام و خەڵکی سەرێکانیم. لەکاتی هێرشەکانی کوتلە ئیسلامییەکان و سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەر شاری سەرێکانی، لەپێناو رزگارکردنی گیانی خۆمان ناچاربووین رابکەین. بەڵام کوڕەکەم لە کاتی پارێزگاریکردن لە شارەکە شەهید بوو. ئەو هەواڵە زۆر قورس بوو بۆ من، وەک پەنابەرێک کە کوڕەکەشی شەهید بووە نەمدەزانی خەم لە کامیان بخۆم.لەوکاتەوەی ئاوارە بووین لە کامپی واشۆکان لە حەسەکە نیشتەجێین و هەر چاوەڕێی هەواڵی گەڕانەوەمانین. حەسرەتەکەمان هەموو سنوورەکانی تێپەڕاندووە، دووری لە نیشتمان زۆر سەختە.ئێستاش دوای سێ ساڵ ئاوارەبوون و نیشتەجێبوون لە کامپەکە، دەستمکردووە بە دروستکردنی ژوورێک لە قوڕ تاوەکو لە سەرمای زستان بمانپارێزێت کە بەمزووانە پێمان دەگات”.