Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

December 1, 2023

“ناوم شەربەت رەمەزانییە و خەڵکی ئاوایی پاڵنگانی سەر بە ناوچەی کامیارانم. بەبۆنەی ئەوەی دایکم ژنێکی ئازا و هونەرمەند بوو، لەپازدە ساڵییەوە فێری زۆر ئیش و هونەری کردووم. ئێستاش تەنیا من و دایکم دەتوانین مەوج بچنین لەناوچەکە، بۆیە هەرکەس گەرەکی بێ فێربێت، ئەبێت بێتە لای دایکم. شوکر بۆ خوا هەم پارەی پێ بەدەستدەهێنم هەم سەرقاڵمی کردووە و شانازی ئەکەم کە هونەرێکی تایبەتی کوردەواری کە خەریکە لە بیردەچێتەوە بە شێوازی کۆن بەردەوامم .ئەوندە هونەر دەزانم کە ئەگەر هونەر یان شتێکی تازە ببینم و نەزانم لێی، بەتەماشاکردنێکی فەوری دەچمە سەری و فێری دەبم، هەر ئەمە بووتە هۆی ئەوە بە ژنێکی ئازا و هونەرمەند بمناسن”.