Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

january 26, 2023

“ناوم فریشتە حسێنییە و خەڵکی ئاوایی مەیوانی سەربە شاری پاوەم. نزیک بە ٢٠ ساڵە خەریکی کڵاشچنینم. لە تەواوی هەورامان کڵاش سپییە و چونکە بەو شێوازە موشتەریمان کەم بوو، هاتم بە شێوازێکی تازە دەستمکرد بە چنینی کڵاشی رەنگاوڕەنگ. گوندەکەمان شوێنێک بوو کە گەشتیاری زۆر بۆ دەهات، یەکەمجار بە یەک کڵاشی ڕەنگی دەستمپێکرد کە زۆر گەشتیاران زۆر حەزیان لێبوو. پێشتر فەقەت پیاوان کڵاشیان بەکارئەهێنا بەڵام بەم شێواز نوێیە ژنان زیاتر لە پیاوان بەکاریئەهێنن .سەرەتا ٣٥ کەس لە گوند خەریکی کڵاشچنین بوون بەڵام ئێستا لە هەموو ماڵەکانی مەیوان ژنان و کچان خەریکن بە گوندی کڵاش لە ئێران سەبت کراوە.”