Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 14, 2023


“١٤ ساڵە دەف لێئەدەم، لەوکاتەوەی چووم بۆ زانکۆ لە شاری یەزد، هەستمکرد دەف لە خوێنمایە و لەوێ چوومە لای مامۆستا، دەیانزانی کە کوردم رێزێکی زۆریان لێمدەگرت. لەوێ لەگەڵ گرووپێکی موسیقا ئاشنابووم و شەوانە ئەچووینە داوێنی کەژ و کێو مۆسیقامان لێئەدا و چەن کەسێکیش بوون گۆرانیان دەخوێند. لە تەک گرووپێکی شانۆش هاوکاریمکرد و چەن رۆژێک لەو شارە شانۆمان بوو. لەو ماوەی دەف لێئەدەم لەتەک زۆر ساز و لەشوێنە جیاوازەکان وەک مزگەوت، خانەقا و شارە جۆراوجۆرەکانی رۆژهەڵات، باکوور و باشووری کوردستان و شارەکانی ئێران دەفم لێداوە. کارم بۆ گۆرانیوێژە کورد، فارس و تورکەکان کردووە و چەنجار لە رێوڕەسمی پیرشالیار بەشداریمکردە.
بەڕای من موسیقا جۆرێکه بۆ هەموو هەستیک ئەوێت، چ رۆژهایێک بنیام نارەحەته، چ رۆژهایێک که خۆشیت هەیه و چ کاتێک که بیری خوا دەکەیت، موسیقا رێیەکە بۆ گەشتن به دونیایێکی تر.”