Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 5, 2023

“کوتینی خاڵ لەناو کوردەواریدا مێژووێکی درێژی هەیە. شکور ئەو دیاردەیە ئێستا تۆزێ کاڵ بۆتەوە و تەنانەت لە هەندێ شوێن هەر نەماوە. ئێستا خەڵک بە شێوازی (تاتۆ) دەیکەن کەبەڕاستی ئازاری کەمترە هەم جوانتریش دەکرێت وەک لە پێشوودا. ئێستا هەمووی بەئامێر دەکرێ نەک بە دەست وەک لە کۆندا دەکرا. من لەسەرەتای حەفتاکان ئەو خاڵانەیان بۆ کوتیم، بۆ خانمێکی وەک من بۆ ئەو کات زۆر جوان بوو، بگرە بۆ بەرامبەریشم زۆر سەرنجڕاکێش بوو. ئیتر ئەو کاتە بیرکردنەوەم وەک ئێستا نەبوو، دەنا بەڕاستی زۆر لێی پەشیمانم، لەترسی ئازارە زۆرەکەشی ناوێرم لایدەم، جگە لەوە ئاسەواری زۆر ناشیرین جێدێڵێ، بۆیە تێیدا ماوم لەوەی نازانم چی لێ بکەم.”