Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

January 18, 2023

“لە گوندی تەل زیوانی نزیک قامیشلۆ دەژیم. لە منداڵییەوە خەریکی کشتوکاڵم و ئێستاش کە تەمەنم ٦٥ ساڵە هەر بەردەوامم. ئەمە پیشەی باو و باپیرانمان بووە و ئێمەش دەستبەرداری نابین. لە دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی کەمی باران و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە ئاستی بەرهەمهێنانمان کەمبوو، ئەگەر هەر بەوشێوەیەش بمێنێتەوە ئەوا زۆر مەترسیدارە، بەتایبەت لە ناوچەکەی ئێمە کە لە ناوچە هەرە گرنگەکانە بۆ کشتوکاڵ و بەرهەمهێنانی گەنم لە رۆژاوا و سوریا.لە ساڵی نوێشدا هەر گەنم دەچێنین تەنانەت ئەگەر ڕێژەی بارانیش کەمبێت، پشت بە ئاودان دەبەستین. هەرچەندە ئەمە تێچووی زۆرە بەڵام هیچ رێگەچارەیەکی ترمان نییە بۆ رزگاربوون لەم کێشەیە.”