Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

February 8, 2023

“تەمەنم ٧٢ ساڵە، لەدایکبووی عامودام و هەر لەوێش دەژیم. کاتێک منداڵبووم بوارم بۆ نەڕەخسا بچمە قوتابخانە و ئەوکاتە فێری نووسین و خوێندنەوە نەبووم. کە تەمەنم بوو بە ٥٠ ساڵ، هاوسەرەکەم فێری نووسین و خوێندنەوەی کردم بە زمانی کوردی، هەوڵێکی زۆرمدا تا فێربووم. ساڵی ٢٠١٤ گەشتم کرد بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە کوڕەکەم لەوێ دەژی. کوڕەکەم و هاوژینەکەی کاریان دەکرد و من تەنیا لە ماڵەوە دەمامەوە، هەر بۆیە بڕیارمدا دەستکەم بە خوێندنەوەی کتێب. دوای چەند ساڵێک یەکەم هەنگاومنا لە نووسینەوەی کتێبەکەم بە ناوی Biranina Jineke Kurd لە کتێبەکەدا باسی چیرۆکی ژیانی خۆمم کرد هەر لە منداڵییەوە وەک ژنێکی کورد کە خەڵکی عامودایە لەرۆژئاوای کوردستان، ساڵی ٢٠٢٢ گەڕامەوە بۆ عامودا و چاپمکرد. هەر لە منداڵییەوە خەونمبوو فێری خوێندن و نووسین بم، ئەوەتا من لە کۆتاییدا توانیم ئەم خەونە بەدیبهێنم کتێبێک بنووسم و لە ئێستادا لە گەرمەی نووسینی کتێبێکی دیکەم.”