Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 22, 2023

” ٦٥ ساڵ تەمەنمە و خەڵکی ئاوایی دێوەزناوی سەربە ناوچەی سەوڵاوام. لە مناڵییەوە کارم ئەم توڵچنینەس، بەهۆی ئەوەی لای رۆخانەی سیروان ئەیژین و دار و چۆکلی ئەرخەوان لێرە زۆرە، بۆ زۆرینەی ئێمە ئەم کارە لە هەزار کارمەندی باشتر و بەسوودترە. تەواوی خەڵکی دێوەزناو خەریکی ئەم ئیشەن، ژن و مناڵمان دەیزانن و گوندەکەمان بەمە ناسراوە. تەواوی ئەو ئیشە دەستییانەی لە هەورامان دەیبینن هی گوندی ئێمەیە، بە خاوەر و سەیارەی گەورە هەمووجار دێن و هەموو کارەکانی گوند کۆدەکەنەوە. کە مناڵ بووین بابمان ئەمانەیان ئەبردە شارانی تر و لەگەڵ گەنم و شتانی دیکە دەیانگۆڕییەوە. جارێک بابم باسی ئەوەی ئەکرد کە بردوویەتییە هەمەدان و ئەو خەڵکە چەن بۆیان سەیر بوو کە ئێمە بە دار ئەمانەمان ساز کردووە، وتوویانە کە ئەم هونەرە وەکو فڕۆکە سازکردن سەیرە.”