Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 17, 2023

“کە کەسێک پرسم پێدەکات بەوەی دوکانێک دابنێ، ڕێنمایی دەکەم ئەو ئیشانە بکات کە وەرزیی نەبن. نامەوێ کەس هەمان هەڵەی من دووبارە بکاتەوە کە لەساڵێکدا بە هەمووی چەند مانگێک ئیشەکەمان هەیە. ئەوانەی ئیشی پانکە و موبەریدە دەکەن تەنیا لە هاوین ئیشیان هەیە، ئەوانەشی ئیشی سۆبە و هیتەر دەکەن تەنیا لە زستان کەسابەتەکەیان هەیە. هەر بۆیە ناچار شێوازی ئیشکردنم گۆڕی و ئیشی مزەخەم دەستپێکرد. بیرمکردەوە هەرچۆنێک بێت لە هەر چوار وەرز پێداویستی خەڵکە. دەنا بەڕاستی منیش سەرەتا بێزار ببووم لەوەی پێنچ مانگ لە ساڵێکدا ئیش بکەم و حەوت مانگەکەی تریش هەر بێمە دوکان و دانیشم. ڕۆژگاری ئێستا زەحمەتە، بەو تۆزە ئیشە ژیان بەڕێوە ناچێت”.