Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

May 11, 2023

” ‌لە منداڵییەوە تەواوی ژیانم لەنێو سروشتدا بەسەربردووە و کشتوکاڵ پیشەی سەرەکی ئێمەیە. لە وەرزی و هاوین و بەهار، بەرهەمە سروشتییەکان لەو بەرزایی و شاخانە دێنم و لە شەقامی سەرەکی دەیانفرۆشم. خواستی شۆفێرەکان زیاتر لەسەر ڕێواس و هەڵوژەیە. بۆیە منیش تا پێمبکرێ بەرهەمی جوان دێنم. ڕێواس وەکو ڕووەکەکانی تر نییە، لێکردنەوە و دەستهێنانی دژوارە. چەندینجار لەو بەرزاییانە بەربوومەتەوە و ئازارم زۆر دیوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر بژێوی ژیان هەمدیسان چوومەتەوە سەر شاخ.”