Humans of Kurdistan
پڕۆژەی Humans Of Kurdistan ئامانجیەتی فرەکەلتووریی وڵاتی کوردستان بخاتە ڕوو، لە ڕێگەی فۆتۆی ڕووخساری خەڵکەکەی و چیرۆکەکانیان.

April 26, 2023

“لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ لەگەڵ براکەم دوکانێکمان لەسەر رێگای هەولێر-بەردەڕەش دانا، لەبەرئەوەی رێگایەکی بازرگانی بوو لە نیوان هەرێمی کوردستان، تورکیا و ئێران، خەڵکی زۆر وڵاتی جیاواز لەوێوە تێدەپەڕین و منیش پارەی وڵاتە جیاوازەکانم کۆدەکردەوە و بە جامخانەکەوە هەڵمدەواسی. ئیتر ئەوە بووە خولیای من و هەر رێبوارێکیش لەو رێگەیەوە بڕۆشتایە، پارەی وڵاتەکەی وەکو یادگاری پێشکەشدەکردم. ئێستا پارەی زۆر وڵاتم هەیە و هەندێکیان چەند قۆناغێکیان کردووە و ئێستا نەماون. کۆنترین دراو کە لامە ئەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانیی یەکەم. زۆرجار خەڵک هاتووە داوایکردووە دراوەکانی بە نرخێکی زۆر پێبفرۆشم بەڵام رەتمکردووەتەوە چونکە ئەوە یادگارییە و دەیپارێزم. شتێک کە زۆر سەرنجڕاکێشە بۆم ئەوەیە ئێستا دراوی هەموو وڵاتانی جیهان دەناسمەوە و دراوی هەندێک وڵاتیش کاغەزەکەی زۆر باشە، رەنگی ناگۆڕێت یاخود بە ئەستەم دەدڕێت.”